تۆڕەکانى ترسۆشیاڵ

مایكرۆسۆفت: بەم رێگەیە یارییەكانی ئێكس بۆكس كڵاود دەگاتە كۆمپیوتەرەكانتان

مایكرۆسۆفت

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگەیاند، خزمەتگوزارییەكانی وەشان و بڵاوكردنەوەی یارییەكانی ئێكس بۆكس كڵاودی فراوانتركردوە و ئێستا بەكارهێنەران دەتوانن لە ئامێرەكانی ios و كۆمپیوتەرەكانیانەوە بەكاری بهێنن.

دەكرێت ئەو خزمەتگوزارییە بەكاربهێندرێت بۆ یاریكردن لەرێگەی ئامێرە جیاوازەكانەوە

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەو كۆمپانیایە كە لە پێگەكانی ئینتەرنێت تایبەت بە خۆی بڵاویكردوەتەوە، دەكرێت ئەو خزمەتگوزارییە بەكاربهێندرێت بۆ یاریكردن لەرێگەی ئامێرە جیاوازەكانەوە.

رونیشیكردوەتەوە، بۆ ئەنجامدانی یارییەكان لەرێگەی كۆمپیوتەرەوە، پێویستی بە ئەپڵیكەیشنێكی زیاتر هەیە و لەورێگەیەوە ئامێرەكە بە ئاسانی كار بە خزمەتگوزارییە نوێیەكەی مایكرۆسۆفت دەكات.

تەنها لەسەر ئامێرەكانی ئێكس بۆكس كاریان پێدەكرا

پێشتر یارییەكانی ئێكس بۆكس كڵاود تەنها لەسەر ئامێرەكانی ئێكس بۆكس كاریان پێدەكرا لەگەڵ ئەو ئامێرانەی كاریان بە سیستمی ئاندرۆید دەكرد.

لەو راگەیەندراوەدا مایكرۆسۆفت جەختیشیكردوەتەوە، لەگەڵ هاتنی بەهاری 2021دا، هەنگاوێكی نوێ دەنێن لە گەشتەكەیاندا بەرەو گەیشتن بە یاریزان (گەیمەر)ی زیاتر، لەرێگەی بەردەستخستنی یاری زیاتر لە جۆری كڵاود بۆ سەر ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و لاپتۆپ كە بە سیستمی ویندۆوز كاردەكەن.

دانا ئەکرەم

من دانا لە سایتی k4Host فێرکاری بەرنامە و خۆپارستنەکان لەهێرشی هاک و کۆرسی فێربوونی درووستکردنی سایت بڵاودەکەمەوە

بابەتى تر ئامادەیە

Back to top button