زانست و تەکنەلۆژیا

داهاتی ساڵێکی گووگڵ پلەی 11.2 ملیار دۆلار بووە

google

کۆمپانیای گووگڵ بەهۆی ئەپلیکەیشنی گووگڵ پلەی، کە تایبەتە بە دابەزاندنی بەرنامە و ئەپپەکانی دیکە لەسەر مۆبایلی ئەندرۆید لە ساڵی 2019 دا 11 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.
بەپێی ئەو داتانەی کە لە کاتی کۆبوونەوەیەکی دادگا ئاشکراکراوە، کۆمپانیای گووگڵ داهاتێکی زۆری بە تەنیا لە رێگەی ئەو ئەپلیکەیشنە کۆکردووەتەوە.
داواکاری گشتیی ویلایەتی ئۆتا لەگەڵ 36 ویلایەتی دیکەی ئەمریکا سکاڵایان لە دژی کۆمپانیای گووگڵ تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کە گووگڵ پلەی قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکات و رێگە بۆ رکابەری کۆمپانیاکانی دیکەی تەکنۆلۆژیا نەهێشتووەتەوە.
لە میانەی کۆبوونەوەی دادگا وردەکارییەکانی داهاتی کۆمپانیای گووگڵ بۆ یەکەمجار ئاشکراکراون و دەرکەوتووە کۆمپانیاکە تەنیا لە ساڵی 2019دا 11 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری لە رێگەی دابەزاندنی بەرنامە و ئەپەکانی نێو گووگڵ پلەی دەستکەوتووە.
چەندین کۆمپانیای بواری تەکنۆلۆژیا لە ئەمریکا، کۆمپانیای گووگڵیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە رێژەیەکی زۆر لە سوودی فرۆشتنی ئەپەکان وەردەگرێت، کە 30٪ی داهاتی هەموو ئەو ئەپلیکەیشنانەیە کە لە رێگەی گووگڵ پلەی دەفرۆشرێن و ئەمەش بە قورخکاری بازاڕ ناودەبەن.

دانا ئەکرەم

من دانا لە سایتی k4Host فێرکاری بەرنامە و خۆپارستنەکان لەهێرشی هاک و کۆرسی فێربوونی درووستکردنی سایت بڵاودەکەمەوە

بابەتى تر ئامادەیە

Back to top button